كردنەوەی خولی هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی تواناكان بۆ فەرمانبەرانی دەستە

Comments Off on كردنەوەی خولی هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی تواناكان بۆ فەرمانبەرانی دەستە
10

دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم هەستا بەكردنەوەی خولێكی هۆشیاركردنەوە بۆ فەرمانبەران و بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەولێر و بنكەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری لە حاجی ئۆمەران و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر بابەتی  پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری و متمانە بەخشین لەرێكەوتی (5/12/2023) لەهۆڵی دەستەكەمان.

سەرەتا لەلایەن سەرۆكی دەستەكەمان بەڕێز (د.ئەیوب سابیر گەڵاڵی) تیشك خرایە سەر گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە بەمەبەستی زیاتر بەرزكردنەوەی توانا و هۆشیاری فەرمانبەرانی دەستەكەمان وە هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كەئەم جۆرە خولانە بۆ فەرمانبەرانی دەستەكەمان لە بەرێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆلی جۆری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكیش ئەنجام دەدرێت.

پاشان بەڕێز (هەڤاڵ محمود غیدان) بەرێوەبەری كۆنترۆلی جۆری وەك وانەبێژ باسی لەبابەتی كۆنتڕۆڵی جۆری و ئەرك و شێوازی كارەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری كرد  وەچەند نموونەیەكی لەسەر كارەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری خستەروو. پاشان بەڕێز(ڕێدار محمد حمدامین) بەرێوەبەری پێوانەسازی وەك وانەبێژ لەسەر بابەتی پێوانەسازی و ئەرك و كارەكانی پێوانەسازی بەشێوەی نموونە باس كرد،دواتر لەلایەن بەڕێز(جاسم قادر اسعد) شارەزا و بەرێوەبەری كارگێری وەك وانەبێژ باسی لە یاسای دەستەی متمانە بەخشینی عێراقی و كارەكانی ئەم دەستەیە و ئەرك و شێوازی دەرهێنانی متمانەبەخشین بۆ كۆمپانیاكان و دام و دەزگا فەرمیەكان كرد. وە لەكۆتایی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و كۆنتڕؤڵێ جۆری هەولێر بەڕێز (بكر عزیز بكر) بەشێوەی تێروتەسەلی باسی لە مێژووی كۆن و تازەی ستانداردی نێودەوڵەتی (ISO) و سوودەكان كرد، وە چۆنیەتی پۆلێنكردنی ئەم ستانداردە بۆ پێدانی بڕوانامەی متمانە بەخشین.

لەكۆتایی پرسیارو وەڵام لەلایەن بەشداربووانی خولەكە ئەنجامدارا.

Similar articles