- بەرزکردنەوەی توانای بەرھەم ھێنان لە رێگەی چالاکیەکانی پێوانەسازی وکۆنترۆڵی جۆری.
- پاراستنی بەکاربەر و بەرھەم ھێنەر وە ھەروەھا پاراستنی ژینگە و تەندروستی گشتی.
- چاودێری کوالیتی کالا و بەروبوومە ناوخۆیی وھاوردەکراوەکان.
- بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان لە بواری پێوانەسازی وکۆنترۆڵی جۆری.
- بلاوکردنی ھۆشیاری جۆری لە بواری پێوانەسازی وکۆنترۆڵی جۆری لە نێو گشت توێژەکانی کۆمەلگای ھەرێم بە ھەموو شێوەیەک وپشتگیری وپێشخستنی چاودێری کۆمەلگەیی.
- ھاوسەنگکردن و مۆرکردنی پارسەنگەکان و تەرازوو وئامێرەکانی پێوان وە مۆرکردنی خشل وکانزا بەھادارەکان.
- دیراسەتکردنی تایبەتمەندی عێراقی وھەرێمی ونیودەڵەتی وە دانی ڕا و بۆچوون بۆ پشت بەستن بە تایبەتمەندی کە ھاوتەریبە لە گەل ئەو پێشکەوتنەی کە لە ھەرێمدا ھەیە.
- دابین کردنی تایبەتمەندی پێوانەیی باوەرپێکراو لە ھەرێم بۆ ھەموو ئەو لایەنانەی کە پێویستیان پێ یە.
- ئامادەکردنی ھۆکاری زانستی بۆ باشترین بەکارھێنانی سەرچاوە سروشتیەکان و بەرووبوومەکان و ووزە.
- کارکردن بە پێی سەرچاوە باوەرپێکراوەکانی عێراقی بۆ پێوانەکانی پێوانەکردن ورێگاکانی پێوانەکردن.
- پێشکەش کردنی راوێژکاری تەکنیکی لە بواری پێوانەسازی وکۆنترۆڵی جۆری.
- چاوخشاندنەوە بە پێشنیار وسکالای بەکاربەر وبەرھەم ھێنەکان لە بواری تایبەتمەندی وجۆری بەرھەمەکان
- ھاریکاری لە گەل دەزگا ھەرێمی و نێودەوڵەتیە ھاوشێوەکان بۆ پێشخستنی چالاکی پێوانەسازی وکۆنترۆڵی جۆری.