Notice: Undefined index: action in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/functions.php on line 16
کۆبونەوەی لێژنەی تایبەت بە تایبەتمەندی و سکالای ھاوردەکاران | Standardization and Quality Control Authority

کۆبونەوەی لێژنەی تایبەت بە تایبەتمەندی و سکالای ھاوردەکاران

Comments Off on کۆبونەوەی لێژنەی تایبەت بە تایبەتمەندی و سکالای ھاوردەکاران
8

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١١/١٢/٢٠١٣) لەھۆلی کۆبونەوەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری ، کۆبونەیەک رێکخرا بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.صباح یوسف توما)سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی کۆنترۆڵی جۆری / بەوەکالەت و سەرۆک بەشی تایبەتمەندی وە ئەندامانی لێژنەی دەستە و نوێنەری وەزارەتەکانی (تەندروستی ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودێری ، خویندی باڵا و توێژێنەوەی زانستی ، ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن ، و پێشەسازی و بازرگانی ) لەگەڵ یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
لەم کۆبونەوەیە باس لە چەند خاڵێکی گرنک کرا ، یەکیک لەم خالانە بریتی بوو قەڵەم رەنگی دەم و چاوی منداڵان . لە دوای گفتۆگۆیەکی تێر و تەسەل گەیشتە ئەو ئەنجامە ی کە ئەم مادەیە نە دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری و وەزارەتی تەندروستی ناتوانن بیپشکنن، لە بری ئەوە ئەم مادەیە دەبێت کۆمپانیا پشکنێەرەکان پشکنینی بۆ بکەن.
لە دووەم تەوەری ئەم کۆبونەوەیە باس لە ھاوردەکردنی گۆشتی رۆستی ئوستوراڵی کرا ، لێژنەکە بریاری دا ئەم جۆرە گۆشتە ھاوردە نەکرێت لەبەر ئەوەی ناگۆنجێت لەگەل تایبەتمەندی عێراقی (١٨٤٧).
شایانی باسە لە کۆتایی کۆبونەوەی لێژنەکە وەڵامی ئەو یاداشتە درایەوە کە کونسوڵگەری ئوسترالیا ئاراستەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری کرد بوو بۆ ھاوردەکردنی خواردنەوە گازیە کحولیەکان . بڕیاری لێژنەکە بۆ ئەم جۆرە خواردنەوانە ئەو بوو کە ھاوردە نەکرێت .

Similar articles


Warning: trim() expects at least 1 parameter, 0 given in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 82

Notice: Undefined variable: var_ca82733491623ed9ca5b46aa68429a45 in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 84