Notice: Undefined index: action in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/functions.php on line 16
پشکنێنی قەڵەم ڕەنگی دەم و چاوی منداڵان | Standardization and Quality Control Authority

پشکنێنی قەڵەم ڕەنگی دەم و چاوی منداڵان

Comments Off on پشکنێنی قەڵەم ڕەنگی دەم و چاوی منداڵان
15

ئەمرۆ ڕێکەوتی (٢٧/١١/٢٠١٣) لەھۆڵی کۆبونەوەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری ، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.صباح یوسف توما)سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری / بەوەکالەت و سەرۆک بەشی تایبەتمەندی و ئەندامانی لێژنەی دەستە و نوێنەری وەزارەتەکانی (تەندروستی ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودێری ، خویندی باڵا و توێژێنەوەی زانستی ، ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن ، و پێشەسازی و بازرگانی ) لەگەڵ یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پێشە سازی
لەیەکەم بابەتی کۆبونەوەکە باس لە قەڵەم ڕەنگی دەم و چاوی منداڵان کرا کەوا پشکنێنی بۆ بکرێت لە ڕێگای دەستەی پێوانە سازی وکۆنترۆڵی جۆری و وەزارەتی تەندروستیدا ، وەھەوەرھا دەستە ئاگاداری کۆمپانیا پیشکنێنەکان بکاتەوە ئەم مادەیە لە مەوادی جوانکاریی دادەنرێت و دەبێتە لە زانیاری سەر ئەم مادەیە بەزمانی عەرەبی بێت و چۆنیەتی بەکار ھێناێشی روون بکرێتەوە
شایانی باسە لەم کۆبونەوەیەدا باس لە (البیرە السوداە) کرا و بریار درا لەسەر بروانامەی تەندروستی و بڕوانامەی وڵاتی بەرھەم ھێنەری ھەبێت، لەڕێگای کۆمپانیا پشکنێنەرەکان پشکنێنی بۆبکرێت و ئاگاداری دەستە بکرێت لەھەر ئەنجامێک و پاشان دەستە بڕیاری لەسەر ئەدات
وە لەکۆتایی بابەتەکانی کۆبونەوەکە باس لەوە کرا کە ھەندێک مەوادی کە ماوەی بەسەرچووی تایبەتمەندی (١٨٤٧) کە تایبەتمەندیەکە باس ڵیوە نەکرددووە ، و بڕیار درا لەسەر دانانی لێژنەیەکی ھونەری بۆ ئەمە مەبەستە کە پێک دێت لەنوێنەرانی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری و وەزارەتی تەندروستی بۆ دیاری کردنی ماوەی بەسەرچوون بۆ خواردنەوە وزە بەخشەکان

Similar articles


Warning: trim() expects at least 1 parameter, 0 given in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 82

Notice: Undefined variable: var_ca82733491623ed9ca5b46aa68429a45 in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 84