Notice: Undefined index: action in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/functions.php on line 16
کۆبونەوەی لێژنەی تایبەت بە تایبەتمەندی و سکاڵای ھاوردەکاران | Standardization and Quality Control Authority

کۆبونەوەی لێژنەی تایبەت بە تایبەتمەندی و سکاڵای ھاوردەکاران

Comments Off on کۆبونەوەی لێژنەی تایبەت بە تایبەتمەندی و سکاڵای ھاوردەکاران
29

Untitled
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٨/٢/٢٠١٥) لەھۆلی کۆبونەوەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری ، کۆبونەیەک رێکخرا بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.ێباح یوسف توما)سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی کۆنترۆڵی جۆری / بەوەکالەت و سەرۆک بەشی تایبەتمەندی وە ئەندامانی لێژنەی دەستە و نوێنەری وەزارەتەکانی (تەندروستی ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودێری ، خویندی باڵا و توێژێنەوەی زانستی ، و پێشەسازی و بازرگانی ، و ئامادەبوونی مامۆستا و یاریدەری کۆلیژی کشتوکاڵ .
ھەر وەکو کۆبونەوەکانی تر لەم کۆبونەوە چەند سکاڵایەک پێشکەش بە دەستەکەمان کراوە یەکێک لە سکاڵایەکان بریتی بوو دیاری کردنی ماوەی بەسەرچوونی (چپس )لەبەر نەبووتی تایبەتمەندی عێراقی ، داوا کرا بەدوا چوونی بۆ تایبەتمەندی خلیجی بۆ ساڵی ٢٠١٣ بکرێت .
لە سکاڵایەکێکی تریش دا ھەر ھەمان بابەت لەسەر ماوەی بەسەر چوونی موادی (نستلە) داوا کرا کەوا تایبەتمەندی دروست کردنی مادەکە پێشکەش بکرێت و سامپلیش داندرێت بۆ پشکنێن لە تاقیگەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری ھەولێر.
لە سێ یەم بابەت کەوا باسی لیوە کرا (بیرە السودا ) بوو ئەم داواکراوە رەوانی بەرێوەبەری پێوانەسازی کرا کە ئەوان کار لەسەر ئەم بکەن لەگەڵ کۆمپانیای پشکنێنی SGS.
لەکۆتایی کۆبونەوەکە ئامادەبوونی بەڕێز خاتوون (م.ی ھەڵالە وریا علی خان) کەوا بەڕیزیان ئاماژە بە بابەتی نان پێکھاتەکانی و جۆرەکانی کرد و داوایان لە بەڕێزیان کرد کە رۆژەیەک دیاری بکات بۆ پێشکەش کردنی سیمنارەیەک دەرباری نان .

Similar articles


Warning: trim() expects at least 1 parameter, 0 given in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 82

Notice: Undefined variable: var_ca82733491623ed9ca5b46aa68429a45 in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 84