Notice: Undefined index: action in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/functions.php on line 16
سەردانی نوێنەرانی UNIDO بۆ دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری | Standardization and Quality Control Authority

سەردانی نوێنەرانی UNIDO بۆ دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری

Comments Off on سەردانی نوێنەرانی UNIDO بۆ دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
47

لە ١٦ و ١٧/٦/٢٠١٥ شاندێکی ڕیکخراوی

UNIDO بە ھەماھەنگی لەگەڵ دوو نوێنەری دەزگای ناوەندی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی فیدرالی سەردانی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری ھەرێمیان کرد.
شاندەکە پێکھاتبوو لە:-
١- عیسی علی عیسی البیتونی ( بەرەگەز ئوردنی). شارەزا ، بەنوێنەرایەتی UNIDO ی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ھاتبوو.
٢- احمد عبدالوھاب الحافڤ الشیخلی ، ئەندازیاری پێشکەوتوو/ دەزگای ناوەندی پ. ک.ج بەغدا لەبەشی پیشەسازی خۆراک.
٣- مھمین چیاء یاسر ، ئەندازیاری کشتوکاڵ لەدەزگای ناوەندی پ.ک.ج بەغدا / بەشی پیشەسازی خۆراک.
ئامانجی سەردانەکە بریتی بوو لەوەی ڕێکخراوی UNIDO پڕۆژەیەک جێ بەجێ دەکات کە بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانی عیراقی ئامادەکراوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی پێشبڕکێ ی کۆمپانیاکانی پیشەسازی لەڕیگای بەرزکردنەوەی کوالیتی و دروستی خۆراک کە لەلایەن کۆمپانیاکانی عیراقی بەرھەم دەھێنرێن.
قوناغی یەکەمی پرۆَژەکە:-
سەردانی کۆمپانیای پیشەسازی بەرھەمھێنەرەکە بەھۆیەوە شی کردنەوەیەک بکرێ بۆ کەم و کوریەکان و پێداوستیەکان بۆ ئەوەی بزانرێ تاچ ڕادەیەک سیستەمی بەرھەمھێنانەکە گونجاوە لەگەڵ مەرجەکان و داواکاریەکانی بەرھەمھێنانی دروست. پێداویستەکانشیان دیاری دەکرێن بە جۆرێک کە پلان دادەنرێت بۆ قۆناغی داھاتوو لە پرۆژەکەدا. ئەم پرۆژەیە لەلایەن وڵاتی سوید پشتیوانی دارایی لێ دەکرێ.
لە١٦/٦/٢٠١٥ سەردانی کۆمپانیای ێافی دانون کرا کە دەکەوێتە نزیک پردێ لەسەر ڕێگای کەرکوک .
لە١٧/٦/٢٠١٥ سەردانی کارگەی فامیلی کرا لەھەوڵیر /١٠٠ مەتری لەناوچەی پیشەسازی. لەو کارگەیەدا سۆس و زەردەچەو دروست دەکرا. بڕیارە راپۆرتیشارەزای UNIDO بنێردرێ بۆ کارگەکە و بۆ دەستەش بۆ بەدوا داچوون.

IMG_8581

Similar articles


Warning: trim() expects at least 1 parameter, 0 given in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 82

Notice: Undefined variable: var_ca82733491623ed9ca5b46aa68429a45 in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 84