Notice: Undefined index: action in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/functions.php on line 16
یەکەم گرێبەستی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری لەگەڵ کۆمپانیای ( A/S BALTIC CONTROL LTD) | Standardization and Quality Control Authority

یەکەم گرێبەستی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری لەگەڵ کۆمپانیای ( A/S BALTIC CONTROL LTD)

Comments Off on یەکەم گرێبەستی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری لەگەڵ کۆمپانیای ( A/S BALTIC CONTROL LTD)
96

لە ڕێکەوتی (١٩/١١/٢٠١٤) لە دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری کۆبونەوەیەک رێکخرا بەسەرپەرشتاری بەڕێز (د.صباح یوسف توما المالح) سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری / بە وەکالەت و ئەندامانی دەستە لەگەڵ بەڕێز( مارتن اُنگسترون پیدرسن ) بەرێوەبەری گشتی بالتیک کۆنترۆل لە ھەریمی کوردستان .
ئامانجی ئەم کۆبونەوەیە بریتی بوو لە واژۆکردنی گرێبەستی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری لەگەڵ کۆمپانیای بالتیک کۆنترۆل (A/S BALTIC CONTROL LTD) بە مەبەستی پشکنینی پێشوەختەی گشت کەل و پەلێکی ھاوردەکراو بۆ ھەرێمی کوردستان ، جگە لە خوراک و دەرمان . ماوەی گرێبەستەکەی نێوان دەستە و کۆمپانیای بالتیک کۆنترۆل (A/S BALTIC CONTROL LTD) (٢) ساڵە ، وە جەخت لەوە کرایەوە کە کۆمپانیای بالتیک کۆنترۆل ھاوکار و ھەماھەنگ بێت لەگەڵ دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەندەکانی گرێبەستەکە.
شایانی باسە دەستەکەمان پێشتر گرێبەستی لەگەڵ چوار کۆمپانیای پشکێنەری تر بۆ ھەمان مەبەست ئەنجام دراوە کەئەمانەن:
دەستەکەمان گرێبەستی کرد لەگەڵ کۆمپانیای پشکنەری (SGS) ی سویسری لە ١٥/٥/٢٠١٤ .
دەستەکەمان گرێبەستی کرد لەگەڵ کۆمپانیای پشکنەری (BV) ی فەرەنسی لە ١٨/٥/٢٠١٤ .
دەستەکەمان گرێبەستی کرد لەگەڵ کۆمپانیای پشکنەری (cotecna) ی سویسری لە ٩/٧/٢٠١٤.
دەستەکەمان گرێبەستی کرد لەگەڵ کۆمپانیای پشکنەری (TUV) ی ئەڵمانی لە ٢٨/٨/٢٠١٤ .

Similar articles


Warning: trim() expects at least 1 parameter, 0 given in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 82

Notice: Undefined variable: var_ca82733491623ed9ca5b46aa68429a45 in /home/ksqca/public_html/wp-content/themes/musica/footer.php on line 84