سەردانى وەزیرى پلاندانان بۆ دەستەى پێوانەسازى كۆنترۆڵى جۆرى هەرێم

Comments Off on سەردانى وەزیرى پلاندانان بۆ دەستەى پێوانەسازى كۆنترۆڵى جۆرى هەرێم
84

لەرێكەوتى (24/9/2019) بەرێز د.دارا رەشید، وەزیرى پلاندانانی حكومەتى هەرێمى كوردستانى سەردانى دەستەى پێوانەسازى و كونترۆڵى جۆرى هەرێمى كوردستانى كرد، یەكە بە یەكە بەشەكانى بەسەركردەوە و .دواتر لەگەڵ .بەرێوەبەرانى كۆنترۆڵى جۆرى پارێزگاكانى هەرێم كۆبۆوە
لەسەرەتاى كۆبونەوەكە گفتوگۆ لەبارەى كێشە و گرفتەكانى بەرێوەبەرایەتیەكان و كار و ئەڕكەكانیان كرا بەتایبەت لەپشكنین و بەداوداچونى تاقیگەكان، دواتر وەزیرى پلاندانان بڕیارى دا لیژنەكەیەکى باڵا پێك بهێنرێت بە مەبەستى یەك خستن و هاوتاكردنى تاقیگە و كارى دەروازە سنورییەكان، كە رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كاڵایانە دەكەن كە دەهێندرینە هەرێمی کوردستان. هاوكات هەوڵەكانیش بەردەوام دەبن بۆ ئەوەى تەواوى خاڵە سنوریەكان بە یەك سیستەم كار بكەن لەگەڵ پتەوكردنى هەماهەنگیەكانى نێوان بەرێوەبەرایەتیەكان بە مەبەستى زیاتر پێشخستنى كارەكانیان و ئاگادار بوون لە یەكترى .
پاشان تاوتوێى بە ستاندەركردنى دەستەى پێوانەسازى و كۆنترۆڵى جۆرى كرا كە بەشێوەیەك بێت رۆڵ و ئەڕكى زیاتر بگێڕێت لە خاڵە سنوریەكان و چاودێرى كردنى بازاڕەكان و بەدواداچوون بۆ ئەو كاڵا و شتومەكانەى كە هاوردەى هەرێم دەكرێن كە رەزامەندى تاقیگەكانى پێویستە.

Similar articles